Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە فەڕەنسا بەرزبۆوە بۆ 28,108 کەس


ڕۆژی یەکشەممە فەڕەنسا 483 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تۆمارکرد، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 28,108 کەس، لەکاتێکدا وڵاتەکە قۆناغ بە قۆناغ ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە.

ڕۆژی شەممە 96 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە فەڕەنسا تۆمارکرا، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە ژمارەکە زیادیکرد بۆ 483 کەس کە ئەمەش لە 23 ی مانگی چوارەوە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانە لە ڕۆژێکدا.

بەڵام وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا وتی " ئەم زیادبوونەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لەناکاو نیە."

هەروەها ژمارەی توشبووانیش ڕۆژی یەکشەممە بەرزبۆوە بۆ 142,481 کەس لەکاتێکدا ڕۆژی شەممە ژمارەکە 142,291 کەس بوو.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە نەخۆشخانەکاندان لە 19,432 کەسەوە کەمبۆتەوە بۆ 19,361 کەس، هەروەها ژمارەی ئەوانەشی کە لە یەکەکانی چاودێری ورد بوون لە 2,132 کەسەوە کەمبۆتەوە بۆ 2,087 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG