Accessibility links

فەڕەنسا 36 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی تەندروستی گشتی فەڕەنسا ڕۆژی یەکشەممە 36 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتەدا گەیشتە 127 کەس، ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی توشبووان لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 1000 حاڵەت زیادیکردووە.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران بە کەناڵی فرانس 2 ی وت " ڤایرۆسەکە دەسوڕێتەوە. دەسوڕێتەوە و هەڕەشە لەژیانی خەڵکەکە دەکات. داوا لە فەڕەنسیەکان دەکەم ڕێز لە ڕێنماییەکان بگرن."

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا وتی تا ئێستا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕۆژی شەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان 91 کەس بوو. هەروەها ژمارەی توشبووان ڕۆژی شەممە 4449 کەس بوو، ئێستا زیادیکردووە بۆ 5423 توشبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG