Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فەڕەنسا 10,000 حاڵەتی تێپەڕاند


بە فەڕمی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فەڕەنسا 10,000 حاڵەتی تێپەڕاند، بەمەش فەڕەنسا دەبێتە چوارەمین وڵات ئەو ژمارەیە تێبپەڕێنێت، لە دوای هەریەک لە وڵاتەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەمەریکاوە دێت.

بەرپرسانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەدا بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک، ڕۆژی سێشەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیاتر بوو.

بەڕێوبەری تەندروستی گشتی فەڕەنسا جیرۆم سالۆمۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پەتا جیهانیەکە هێشتا لە فەڕەنسا لە تەشەنەکردندایە، ئێستاش لە چوارەمین هەفتەی قەدەغەکردنی هاتوچۆداین لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە.

ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەی ئەو توشبووانەی کە لە یەکەکانی چاودێری وردتدا چارەسەریان بۆ دەکرێت لە سەدا تەنها 0.8 زیادیکردووە.

وتی " پێویستیمان بە شوێن بۆ یەکەکانی چاودێری ورد زۆر نەماوە، بەڵام هێشتا ژمارەی توشبووان هەر لە زیادبووندایە، ئەمەش مانای ئەوەیە پەتاکە بەردەوامە لە تەشەنەکردن."

لە ماوەی ڕابردوودا ئیتاڵیا کە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی هەیە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، 17,127حاڵەت، ئاماژەی بەوەدا چوار ڕۆە ژمارەی ئەو توشبووانەی لە چاودێری وردتدان بەردەوام لە کەم بوونەوەدایە.

جیرۆم وتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە 7,091 کەسن، ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر ئەوانەش هەژمار بکرێن کە لە خەڵوەتگەکانی پیریدا گیانیان لەدەستداوە ئەوا کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان تاوەکو ئێستا 10,328 کەسن.

ژمارەی ئەو توشبووانەی کە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی فەڕەنسادان 78,167 کەسن، هەروەهاژمارەی ئەو توشبووانەی کە لە خەڵوەتگەکانی پیریدان نزیکەی 30,902 کەس دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG