Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بۆتەوە بەڵام زۆری ماوە تەواو بێت


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ وتی بێگومان قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بۆتەوە بەڵام هێشتا زۆری ماوە تەواو بێت.

تاوەکو ئێستا نزیکەی 20,000 کەس لە فەڕەنسا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و چوارەمین وڵاتە لە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە سەرتاسەری جیهاندا، پێنج هەفتە دەبێت فەڕەنسا قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە و لە 11 ی مانگی پێنجەوە هەندێک لەو ڕێوشوێنانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا سەپاندوویەتی کەمیان دەکاتەوە.

فیلیپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە یەکەکانی چاودێری ورد ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە لەسەر ئەوەی فشاری سەر نەخۆشخانەکان کەمتر بۆتەوە.

بەڵام ئەوەشی خستەڕوو " ژیان ئاسایی نابێتەوە." وتیشی ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان دەبێت لە ماڵەکانیان یاخود لەو هوتێلانەدا بمێننەوە کە حکومەت بۆیانئ دیاریکردوون و پشکنینی زیاتر بۆ ڤایرۆسەکە دەکرێت. وتی " لە 11ی مانگی پێنجەوە دەچینە قۆناغی دووەمەوە، هەندێک لە ئازادییەکانمان بۆ دەگەڕێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG