Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنساش بڵاودەبێتەوە


بەرپرسانی فەڕەنسی وتیان ڕۆژی پێنجشەممە 20 حاڵەتی نوێی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمەش کۆی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە فەڕەنسا بووە 38 کەس.

بەڕێوبەری تەندروستی نیشتیمانی فەڕەنسا جیرۆم سالۆمۆن وتی ڕۆژی پێنجشەممە 24 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون لەکاتێکدا 12 کەس چارەسەریان بۆ کراوە.

بەرپرسانی تەندروستی فەڕەنسا بۆیان دەرکەوت کە ئەو 12 حاڵەتە نوێیە بەو سێ کەسەشەوە کە لە بنکەیەکی سەربازیی کاردەکەن، هەموویان پەیوەندییان هەبووە بەو دوو حاڵەتەی پێشوەوە لە هەرێمی ئۆیسە لە باکووری پاریس، دوو حاڵەتەکەش یەکێکیان پیاوێکی فەڕەنسی تەمەن 62 ساڵ بوو کە لەم هەفتەیەدا گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی دیکە بوو کە لە باکووری شاری ئامیەنس لە بەشی چاودێری ورد بووە لە نەخۆشخانە. بەرپرسانی فەڕەنسی هێشتا هەوڵ دەدەن بزانن چۆن ڤایرۆسەکە لەم دوو کەسەوە بڵاوبۆتەوە لەکاتێکدا ئەم دوو کەسە هیچ گەشتێکیان نەکردووە بۆ ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەر بووە.

ئەو پیاوەی کە لەم هەفتەیەدا گیانی لەدەستدا مامۆستای قوتابخانەیەک بووە لە هەرێمی ئۆیسە. بۆ ماوەی دوو هەفتە نەچۆتەوە بۆ قوتابخانەکە و خوێندکارەکانی نەبینیوە.

لەنێو ئەو حاڵەتە نوێیانەی دیکەشدا خەڵکانێکی تیان لە ئیتاڵیاوە هاتوونەتەوە و هەندێکیان بە گروپی گەشتیاری چوون بۆ میسڕ.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران وتی ئێستا کاری سەرەکی بەرپرسانی تەندروستی ئەوەیە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

حاڵەتە نوێیەکان دوای ئەوە هاتن کە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی نەخۆشخانەیەکی پاریسی کرد و هۆشیاریدا و وتی " ڕووبەڕووی قەیرانێک بووینەتەوە، نەخۆشیەک کە بەڕێوەیە."

دواتر ماکرۆن سەردانی ناپۆلی ئیتاڵیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG