Accessibility links

ماکرۆن سەرکۆنەی ڕۆڵی " تاوانکاری " تورکیا دەکات لە لیبیا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی جیهادییەکان ڕەوانەی لیبیا دەکات و وتی ئەنقەرە ڕۆڵێکی " تاوانکاری " دەگێڕێت لە لیبیادا.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەڕەنسا بەهۆی لیبیا و باکووری سوریا و گەڕان بەدوای سوتەمەنیدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەلایەن تورکیاوە تێکچوون و فەڕەنسا بە بەردەوامی ڕەخنە لە پشتیوانیەکانی تورکیا دەگرێت بۆ حکومەتەکەی لیبیا.

لەم هەفتانەی ڕابردوودا تورکیا بەشێوەیەکی زیاتر و فراوانتر بەشداریکرد لە ململانێ ناوخۆییەکانی لیبیادا بەجۆرێک پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزەکانی حکومەتی لیبیا تەرخانکرد و چەک و چەکداری سوریی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد بۆ بەگژاچوونەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر.

ماکرۆن وتی " پێم وایە ئەمە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و تاوانکاریی وڵاتێکە کە خۆی بە ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەزانێت."

وتیشی " تورکیا جیهادییەکانی سوریا بە ژمارەیەکی زۆر ڕەوانەی لیبیا دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG