Accessibility links

فەڕەنسا سەرکۆنەی ئێران دەکات لەسەر هەڵدانی مانگی دەستکردی سەربازی


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی پاریس سەرکۆنەی ئێران دەکات لەسەر هەڵدانی مانگێکی دەستکردی سەربازی، ئاماژەشی بەوەدا ئەو کارەی ئێران لەگەڵ یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا یەک ناگرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا داواشی لە ئێران کرد هەموو ئەو چالاکییانەی ڕابگرێت کە پەیوەستن بە پەرەپێدانی ئەو موشەکە باڵیستیکیانەوە کە لە توانایاندا هەیە کڵاوەی ناوەکی هەڵبگرن.

هەروەها دەڵێت " بەرنامە موشەکیە باڵیستیکیەکەی ئێران سەرچاوەی هەڕەشەی سەرەکیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان. دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و زیادبوونی گرژییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG