Accessibility links

فەڕەنسا: ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی موشەکی باڵیستیکی لەلایەن ئێرانەوە کارێکی تێکدەرانەیە


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی موشەکی باڵیستیکی مەودا ناوەند لەلایەن ئێرانەوە کە لە توانایدا هەیە کڵاوەی ناوەکیی هەڵبگرێت کارێکی تێکدەرانە و ئیستیفزاز کردنە.

ویەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دەێر مۆڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەڕەنسا نیگەرانە سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییە باڵیستیکییە مەودا ناوەندەکەی ئێران. هەروەها سەرکۆنەی ئەم کارە تێکدەرانەیە دەکەین."

وتیشی تاقیکردنەوەکە یاسای ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە، داواشی لە ئێران کرد بەزووترین کات بوەستێت لە هەموو ئەو چالاکیانەی کە پەیوەستن بەو موشەکە باڵیستیکیانەوە کە وا دروست کراوان بتوانن کڵاوەی ناوەکیی هەڵبگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG