فەڕەنسا وەڵامی ڕەخنەکانی چینی دایەوە سەبارەت بە گرێبەستێکی چەک لەگەڵ تایواندا و داوای لە چین کرد سەنگ بخاتە سەر یارمەتیدانی هەوڵە بە کۆمەڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆۆرنا.
لە ماوەی ڕابردوودا چین هۆشیاریدایە فەڕەنسا لەسەر فرۆشتنی چەک بە تایوان، دواتر وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامدا وتی " دەبێت هەموو هەوڵێک و سەنگێکمان تەرخان بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرنگی تەواوی پێبدەین."
چین داوای لە فەڕەنسا کرد ئەو گرێبەستی چەکەی لەگەڵ تایواندا واژۆی کردووە " هەڵیبوەشێنێتەوە "، ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەم جۆرە گرێبەستانە لەگەڵ تایواندا دەبێتە هۆی " خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و فەڕەنسا."
جێی ئاماژەیە چین داوای سەروەری دەکات بەسەر تایواندا کە دوورگەیەکە و حکومەتێکی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە چین بەڕێوەی دەبات.
پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و چین بەرەو خراپی دەچن لەکاتێکدا مانگی ڕابردوو پاریس بانگی نوێنەری چینی کرد لە وڵاتەکە تاوەکو ڕوون کردنەوە بدات لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردنی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی هەردوولا دەیانەوێت گرژییەکانی نێوانیان کەمبکرێنەوە لەکاتێکدا لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکدا فەڕەنسا پێویستی بە چین دەبێت بۆ دابینکردنی کەمامە بۆ وڵاتەکەدا.
سەرچاوە/ فرانس پرێس