وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هاوپەیمانێتی دژ بە داعشی کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی باکووری سوریا.
لۆدغیان بە کەناڵی فرانس 2 ی وت پێویستە لەسەر هاوپەیمانان کە زیاتر لە 30 وڵاتی تێدایە بەزووترین کات کۆببنەوە چونکە ڕێکخراوی داعش لەوانەیە گۆڕانی بارودۆخەکان بقۆزێتەوە.
لۆدغیان وتی " پێویستە هاوپەیمانان لەمڕۆدا بڵێت کە چی دەکەین و ئەو ڕێگەیەش چیە کە تورکیا دەیەوێت و چۆن ئەو ناوچانە بپارێزین کە چەکدارانی داعشیان تیادا زیندانی کراوە، دەبێت هەموو ئەمانە تاوتوێ بکرێن تاوەکو بەباشی لە ڕەوشەکە تێبگەین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز