Accessibility links

سەرکردەی سوپای فەڕەنسا دەستی لەکارکێشایەوە


لە بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سەرکردەی سوپای فەڕەنسا پیێر دو فیلییە هاتووە دەڵێت سەرکردەی سوپای فەڕەنسا دەستی لەکارکێشایەوە ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە پێشنیاری کەمکردنەوەی بودجەی بەرگری.

دو فیلییە لە بەیاننامەکەدا دەڵێت لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بودجەی هێزەکانی فەڕەنسادا هەتاکوو توانیویەتی هەوڵیداوە سەرکردایەتی هێزەکانی فەڕەنسا بکات.

وتیشی " لەم بارودۆخەی ئێستادا پێم وایە چیتر ناتوانم گرەنتی ئەوە بکەم سەرکردایەتی بەرگرییەکی بەهێز بکەم و باوەڕم وایە ئەمە پێویستە بۆ پاراستنی فەڕەنسا و گەلی فەڕەنسا و هەروەها بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی وڵاتەکەمان."

وتیشی بەهۆی ئەوەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی داوەتە ماکرۆن و ماکرۆنیش قبوڵی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG