Accessibility links

فەرەنسا لێپێچینەوە لەگەڵ پێنج کەسدا دەکات


سەرچاوەیەکی پۆلیس بڵاویکردەوە پۆلیسی فەرەنسا لێپێچینەوەی لەگەڵ چوار پیاو و ئافرەتێکدا کردووە دوای ئەرکێکی دژە تیرۆر لە ناوچەی ڕوانی باشوور و دوو ناوچەی تر لە فەڕەنسا.

سەرچاوەکە وتیشی پۆلیس ئەرکێکی پشکنینی ئەنجامداوە لەنزیک ڕوان و دەستی گرتووە بەسەر دوو دەمانچە و دوو تفەنگدا سەرەڕای ئەوەی پۆلیس وتی چەکەکان مۆڵەتی یاسایی هەبووە.

شایەنی باسە فەرەنسا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک لە هێرشی تیرۆریستان بۆتەوە لە پاریس و ناوچەکانی تر و زیاتر لە 230 کەس گیانیان لەدەستداوە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG