وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بانگهێشتی نوێنەری چینی کرد دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی چین لە فەڕەنسا نوسراوێکی بڵاوکردەوە ڕەخنە لە چۆنێتی مامەڵەکردنی ڕۆژئاوا دەگرێت لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆمەڵێک ڕاوبۆچوون هەیە کە نوێنەرانی چین لە فەڕەنسا بە ئاشکرا بڵاویان کردۆتەوە ناگونجێت لەگەڵ ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و چیندا."
نوسراوەکە لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی باڵیۆزخانەی چین لە فەڕەنسا بڵاوکراوەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا وازیان لە خەڵکە بە تەمەن و خانەنشین کراوەکان هێناوە تاوەکو بمرن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز