Accessibility links

ئۆفیسی سەرۆک وەزیر: فەڕەنسا بەهۆی کۆرۆناوە پاریس دەخاتە ئامادەباشیەوە


پاریس
پاریس

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری فەڕەنسا وتی بەرپرسانی فەڕەنسی لە ڕۆژی سێشەممەوە پاریس دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە، ئەوەش دوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا حاڵەتی ئامادەباشی تەواو واتە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر و کۆتوبەند خستنەسەر شوێنە گشتیەکان، هەروەها باسیشی لەوە کرد ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو ڕێوشوێنانە ڕادەگەیەنرێن.

ئەوەشی خستەڕوو ڕێوشوێنەکان و کۆتوبەندەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێن و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG