Accessibility links

دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی بەڕیتانی لە ڕۆژهەڵاتی چین


باڵیۆزخانەی بەڕیتانیا لە پەکین وتی چوار هاوڵاتی بەڕیتانی لە ڕۆژهەڵاتی چین دەستگیرکراون، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان چین و بەڕیتانیادا.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بە هۆکاری دەستگیرکردنەکان نەدا کە یەکێک لە سپۆنسەرەکانی لە هەرێمی جینگسو تێدایە. پۆلیسی شاری چوتچو ڕۆژی سیشەممە وتی 19 کەسی بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە، 16 کەسیان بیانین.

بەڵام پۆلیس لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە ڕەگەزنامەی بیانییەکان نەدا.

لەم مانگانەی دواییدا پەیوەندییەکانی نێوان چین و بەڕیتانیا گرژییان تێکەوت بەهۆی ئەوەوە کە بەرپرسانی بەڕیتانیا داوایان لە چین دەکرد چین ڕێز لە ڕێکەوتنەکان بگرێت سەبارەت بە هۆنگ کۆنگ، کە پێشتر بەڕیتانیا داگیری کردووە و لەمدواییانەدا خۆپیشاندانێکی زۆری تێدا ئەنجامدرا، هەروەها هۆکارێکی دیکە بۆ خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و بەڕیتانیا تۆماری چینە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

ڕادیۆی فەڕمی چین وتی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان مامۆستای زمانی ئینگلیزین لە ناوەندێکی فێرکاری کە کۆمپانیای ئیجوکەیشن فێرس بەڕێوەی دەبات و کۆمپانیایەکی سویسرییە و لە 114 وڵات کاردەکات.

کۆمپانیاکە وتی زۆر بەداخەوەیە بۆ ئەوەی کە ڕوویداوە و لەگەڵ بەرپرساندا هاریکار دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG