Accessibility links

دادگای فێدڕاڵی ئەمەریکا ڕاوێژکاری پێشووی ئێران بۆ وتووێژەکانی ناوکی بە تاوانبار ناسی


ئەحمەد شێخ زادە، ڕاوێژکاری پێشووی شاندای ئێران، لە کاتی هاتنەدەر لە دادگای فێدڕاڵ لە نیویۆڕک

ئەو لە چەسپاندنی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران پێشێلکاری کردووە

دادگایەکی فێدڕاڵی ئەمەریکا لە نیویۆڕک، ئەحمەد شێخ زادە، ڕاوێژکاری پێشووی شاندای نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بە تاوانی نەدانی باج و پێشێلکاری گەمارۆکانی ئێران بڕیاری سێ ساڵ بەندی بە سەردا سەپاند.

بە گوێرەی ئەو بڕیارە بۆ سەر شێخ زادە کە رۆی هەینی درا بە هۆی لێدوانی ناڕاست و یارمەتی کردن بە دۆستان و بنەماڵە بۆ ڕاگواستنی پول لە پێشێلکردنی ئاشکرای گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر تاران، بە تاوانبار ناسرا.

بە گوێرەی ڕۆیتێرز، شێخ زادە، وڵاتی ئەمەریکایی بە ڕەگەز ئێرانی ٦١ ساڵە، ئەو تاوانانەی بە ڕاست نەزانی کە دادوەران سەبارەت بە ڕەفتاری نادروستی خۆی لە کاتی کار لە گەڵ شاندای وتووێژ سەبارەت بە مەسەلەی ناوکی ئەنجامی دابوون.

ئەو هەروەها گوتی کە دادوەران بۆ بە دەست هێنانی زانیاری سەبارەت بە نوێنەراتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان،و نەخشی ئەو وەک نێوبژیکار لە نێوان زانایانی ناوکی و کاربەدەستانی ئێران خستبوویانە ژێر گوشار، واتا لە ئەو کاتەدا کە تاران خەریکی وتووێژی ناوکی لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی بوو.

دادوەری دادگاش ڕێگەیاند کە تەنیا تاوانەکانی پەیوەندیدار بە خۆ دەربازکردن لە باجی ساڵی ٢٠١٦ و پێشێلکردنی گەمارۆکان لە بەرچاودەگرێت. شێخ زادە پێشتر دانی بە لێدوانی نادروست سەبارەت بە مەسەلەی باج و پێشێکاری سەبارەت بە گەمارۆکانی بۆ سەر ئێرانی هێنابوو.

XS
SM
MD
LG