Accessibility links

سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا سەر لە نوێ داوای گفتوگۆ لە گەڵ سپانیا دووپات دەکاتەوە


ئەو گوتی کە هیچ بیانویەک بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا نیـیە وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی سیاسی کەتەلۆنیا نەکەن.

سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا کارلس پـودگیمۆنت بە پەیامنێرانی راگەیاند کە "ئەو هیواخوازە ئەم رەوشە یارمەتدەربێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا کە لەوە تێبگەن رێوشوێنە سیاسییەکان بگیرێتەبەر و ئەمە ببێتە هۆی کردنەوەی دەرفەتێکی نوێ بۆ سازکردنی دیالۆگ."

سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا داوا لە حکومەتی ناوەندی لە مەدرید دەکات وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی هەرێمەکەی دەسـتپـێبکات تاوەکو بە چارەسەرێکی سیاسی بگەن.

کارلس پـودگیمۆنت لە پاش ئازادکردنی لە زیندان بەپـێی بڕیاری دادگای باڵا لە شاری شلێزڤێگ، گوتی" ساڵانێکی دورودرێژە داوای وتووێژدەکەین، بەڵام جگە لە توندوتیژی و سەرکوتکردن هیچمان نەدی."

پاشان گوتی" هیچ بیانویەک بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا نیـیە وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی سیاسی کەتەلۆنیا نەکەن."

سەرۆکی پێشووی کاتالۆنیا بە پەیامنێرانی گوت کە ئەو هیوادارە بڕیاری دادگای ئاڵمان کە لە سەر تاوانی سەرهەڵداوی ئەو تەسلیم بە سپانیا نەکاتەوە نیشانی دا "کە پێوانەکان و ڕێ و شوێنی سیاسی پێویستن" بۆ ئەوەی کێشەی سیاسی لە وڵاتەکەی کەم بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا لە 25 ی مانگی سێـیەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە دەسـتگیرکرا لەسەر داوای حکومەتی ئیسپانیا کە تاوانباری دەکەن بە یاخیبوون لەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمەکەی ئەنجامیان دابوو، بەڵام پـێنجشەممە دادوەری دادگای هەرێمی شلێزڤێگ- هۆلشتاین لە باکوری ئەڵمانیا گوتی کارلس پـودگیمۆنت ڕادەستی ئیسپانیا ناکرێتەوە، تەنیا مەگەر پارەی گشتی خواردبێت، نەک وەک ئەوەی مەدرید داوا دەکات بە تۆمەتی یاخیبوون ڕادەستی بکرێتەوە. بۆیە هەینی بە کەفالەتی 75 هەزار یورۆ ئازادکرا.

XS
SM
MD
LG