Accessibility links

گەڕان بەدوای قوربانییەکانی زریانی مایکڵ لە فلۆریدا


یەکەم بە هاناچوونی دەستەکانی فریاکەوتن و گەڕانەوەی دانیشتوانی فلۆریدا پاش هاتنی تۆفان

پـێشتر سەدان هەزار کەس لەو ناوچانە لە مەترسی بەهێزی زریانەکە ئاگادارکرانەوە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتووە و ڕوویان لە ناوچەکانی دور لە زریانەکە کردووە.

سەرۆکی شارەوانی فلۆریدا دەڵێت ئێرە لەناوچەی شەڕ دەچێت. ئەو مەبەستی کەنارئاوی مەکسیککۆ بوو ئەو ناوچەیەی کە زریانی مایکڵ وێرانیکردووە و بۆتە دەشتێکی ڕووت.

بە دۆزینەوەی تەرمێکی دیکە لە نێو وێرانی تۆفانەکەدا، ژمارەی کەسانی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە گەیوەتە 16 کەس. بەپێی پێوەری پێوانەسازی زریان و گەردەلول ئاستی زریانەکە گەیشتە 4 پلە لە فلۆریدا و کەنارئاوەکانی باکوری جۆرجیاش؛ هاوکات ویلایەتی کارۆلینا و ڤێرجینیا باهۆزێکی کەم ئەو ناوچانەی گرتەوە.

کاربەدەستانی فەرمی ویلایەتەکە دەڵێن 300 کەس لە کەنارئاوی مەکسیک گوێیان نەداوە بە هۆشیارکردنەوەکان لەبارەی هاتنی زریانەکەوە تا ئێستا دیار نییە داخوا ئەو ناوچانەیان چۆڵکردووە یان نا.

هاوکات حکومەت 2000 سەربازی پاسەوانی نیشتیمانی بۆ فلۆریدا تەرخانکردووە بۆ هاوکاری یارمەتیدانی خەڵک و گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان بۆ ناوچەکانیان.

کۆمپانیاکانی خانوبەرەوە و خزمەتگوزاری دەڵێن یەک ملیۆن ماڵ و کارداری لە فلۆریدا و ڤێرجینا لە رۆژی هەینیدا کارەبایان نەبووە.

زریان و گەردەلولی بەهێزی مایکڵ گەیشتە وشکانیـیەکانی ئەمەریکا و لە ئێستادا بەسەر ناوچەکانی کەناراوی مەکسیکۆ و پەنەما سیتی ویلایەتی فلۆریدا تێپەڕدەبێت.

دەزگای نیشتمانی ئەمەریکا بۆ چاودێری زریان و گەردەلول پاش نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێی ڕایگەیاند زریانەکە هێندە بەهێزە و لە ئاستی پلە چوارە و خێرایی گەردەلولەکەی نزیکەی 250 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدایە و بە خێرایی 30 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا بەرەو ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەجوڵێت.

کاربەدەستان دەڵێن زریانەکە وەها دەکات لە هەندێک ناوچە شەپۆلی ئاو بۆ بەرزایی 4 مەتر بەرزببێتەوە و 30 سانتیمەتر باران ببارێت.

ڤیدیۆکانی لە ڕێگەی کەناڵ و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراونەتەوە نیشانی دەدەن لە ئێستاوە زیانێکی زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە کە بەسەریان تێپەڕیوە.

XS
SM
MD
LG