Accessibility links

قۆناخێکی مەترسیداری لاڤاو و سێلاو دوای تۆفانی فلۆرێنس پێش بینی دەکرێت


کاڕولینای باکوور، ئەمەریکا

دەوری ٧٤٠٠٠٠ ماڵ و دامەزراوەکانی کار و پیشە لە ئەیالەتەکانی کاڕۆلینا دا بێ کارەبا ماونەوە، دەکرێت بۆ ماوەی چەند حەوتوان ئەو دۆخە هەروا درێژەی هەبێت.

ئاژانسی پێش بێنکردنی کەش و هەواناسی ئەمەریکا بەیانی یەکشەمە هوشداری دا کە "سێلاو و لاڤاوێکی مەترسیهێنەر بۆ سەر ژیان" لە زۆربەی بەشەکانی کارۆلینای باکوور و باشوری رۆژئاوای ڤیرجینیا چاوەڕوان دەکرێت. بۆ ڕۆژی دووشەمە و سێ شەمە لافاوی قوڕ و چڵپاوی باران بە نێو ئەیالەتی وێست ڤیرجینیا و رۆژئاوای ڤیرجینا دا چاوەڕوان دەکرێت.

لە دەمێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆفانی فلۆڕێنس گیانیان لە دەست داوە، هەروا زیاتر دەبێت و تەرمی سەدان کەس لە نێو ئەو ماڵانەیان هێناوەتە دەر کە کەوتوونەتە بەر سێلاو، مەترسی سێلاوی بەربڵاو و کارەساتی مرۆڤایەتی لە گۆڕێ دایە.

گوشاری ئەو تۆفانە لە سەرەتای یەکشەمە وەک پێشتر بەهێز نیە و بای ئەو تۆفانە خێراییەکەی دەگاتە ١٤٥ کیلومتر لە کاتژمێردا.

دەوری ٧٤٠٠٠٠ ماڵ و دامەزراوەکانی کار و پیشە لە ئەیالەتەکانی کاڕۆلینا دا بێ کارەبا ماونەوە، و دەکرێت بۆ ماوەی چەند حەوتوان ئەو دۆخە هەروا درێژەی هەبێت.

پێش بینیەکان ئەوە دەڵێن کە بۆی هەیە ڕووبارەکان سەر ڕێژ بکەن؛ هەر بۆیە کاربەدەستان دەستوریان بە هەزاران کەس داوە کە ماڵەکانیان چۆل بکەن چونکە ترسی ئەوە هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لاڤاو و سێڵاو هەرە زیانی مەترسیدار بە ئەیالەتی کارۆلینای باکوور بگەیەنێت کە لە مێژووی خۆی دا وێنەی نەبووە.

تا ئێستا باران زیاتر لە ٦٠ سانتیمتر باریوە و پێشبینی دەکەن کە هەتا درەنگانی یەکشەکە ٤٥ سانتیمیتری دیکەش زیاد بکات.

کاربەدەستان هوشداری بە دانیشتوان دەدەن کە نەتەنیا خۆ لە جادەکان دوور ڕابگرن بەڵکو خۆ لە بەکارهێنانی GPS بپارێزن.

وەزارەتی گواستنەوەی ئەیالەت لە سەر تویتر ڕایگەیاند: "لە دەمێکدا دۆخەکان دۆگۆڕێن، سیستەمەکانی GPS زانیاری تەواویان لە سەر جادەداخراوەکان نیە، هەر بۆیە ئەو سیستمانە خەڵک بۆ ئەو جادانە رێنوێنی دەکەن کە یان داخراوان یان وەبەر سێڵاو کەوتوون."

XS
SM
MD
LG