Accessibility links

زیانەکانی گیانی لە ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆڕنیا دەگاتە ٢٥ کەس


هەروەها سەرۆک تڕامپ سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی کالیفۆڕنیا شەمە بە پەیامنێرانی گوت کە ئەوە لە ئاکامی "بەڕێوەبەری لاوازی جەنگەڵوانیە".

زیانەکانی گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە مێژووی کالیفۆڕنیا بە دۆزینەوەی ١٤ تەرمی دیکە دەگاتە ٢٥ کەس. ئەمە لە دەمێکدایە کە کاربەدەستانی ئەو شارە گوتیان ئەگەری زیادبوونی ئەو ئامارە هەیە.

ئاگرکەوتنەوەی دەورووبەری شاری پارادایس لە باکوری ئەیالەتی کالیفۆڕنیا لە رۆژی پێنجشەمەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستا ٢٥ کەس سوتاون. هێشتا ئامارەی دروستی بریندارەکان لە دەستدانیە و ئەوەش لە دەمێکدایە کە دەوری ٢٥٠ هەزار کەس ماڵەکانیان لە ترسی ئاگر جێهێشتوە.

بنکەی پولیس لە دۆڵی ناوەندی کالیفۆڕنیا لە باکوری شاری سەکرەمێنتۆ گوتوویەتی قوربانێکان هەوڵیان داوە کە شارۆچکەی کوێستانی پارادایس دەربازبن و زۆرتری تەرمەکان لە نزیک یان لە نێو ئوتوموبیلەکانیاندا دۆزراونەوە.

تا ئێستا ئەو ئاگرە بۆتە هۆی وێرانی ٦٤٥٣ خانوو و ٢٦٠ بینای بازرگانی و ڕاپۆرت هەن کە تا رووبەری ٤٠٤ کیلومتری چوارگۆشە پەرەی سەندوە.

ئەفسەری مەدەنی بۆ چەسپاندنی یاسای ئوستان لە شاری بیوت ڕایگەیاند کە لیستێکی ١١٠ کەس بێ سەر و شوێنچووەکان هەیە. هەڵبەت پولیس هیوادارە کەسانێک بە هۆی دەستڕەسی نەبوون بە تەلەفۆن نەیانتوانیبێت هەواڵی سڵامەتی خۆیان بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیەنن.هەروەها هەندێک لە قوربانێکانیش نەناسران کە لە ڕێگای ئەزمونگەی "دی ئێن ئەی" ئەو کارە ئەنجام دەدەن.​

هەروەها سەرۆک تڕامپ سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی کالیفۆڕنیا شەمە بە پەیامنێرانی گوت کە ئەوە لە ئاکامی "بەڕێوەبەری لاوازی جەنگەڵوانیە".

ئەو لە سەرتویتری خۆی شەمە داوای لە خەڵک کرد کە گوێڕایەڵی ڕێنوێنیەکانی کاربەدەستانی حکومەتی و خۆجێی بن و هوشداری دا: ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆڕنیا زۆر بە خێرایی و لە هەندێک نمووناندا ٨٠ بۆ ١٠٠ هێکتار لە خۆلەکێکدا پەرەدەسێنێت.

گەرچی کالیفۆڕنیا ناسراو بە ئاگرکەوتنەوەی زۆر گەورەیە بەڵام کاربەدەستانی ئەمەریکا بە هەرە وێرانترین و سێهەمین ئاگرکەوتنەوەی مەرگهێنەر لە مێژووی ئەم وڵاتەدا ڕادەگەیەنن.

پێش ئەوە، ئاگرکەوتنەوەی ناسراو بە "ئاگری تۆماس" کە زیاتر لە سەدهەزار هێکتار لە زەوییەکانی ئەیالەتی کالیفۆڕنیای لە ناوبردبوو، وەک گەورەترین ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە کالیفۆڕنیا لە ساڵی ١٩٣٢ی زاینی دەزانرا کە ٢٢ کەس گیانیان لە دەستدا.

XS
SM
MD
LG