پۆلیسی فه‌نلاند ڕایگه‌یاندوه کۆژرانی دوو که‌س له شاری توورکۆ له باشوری ئه‌م وڵاته له ده‌ره‌نجامی هێرشی که‌سێک به چه‌قوو، هێرشێکی تیروریستیه. پۆلیس له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوه: " لێکولینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕووداوه له سه‌ره‌تاوه وه‌ک کۆشتنی به مه‌به‌ست ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام دوێنی شه‌و زانیاری زیاترمان دۆزیه‌وه و ئێستا دڵنیاین که ئه‌م هێرشه تیروریستی بوه."
هێرشبه‌ره‌که گه‌نجێکی مه‌راکێشی ته‌مه‌ن18 ساڵه‌یه که دوای ئه‌وه له ناوه‌ندی شاری توورکۆ هێرشی برده سه‌ر ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک و چه‌قۆی لێدان ته‌قه له لاقی کرا و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که ناسراوه بۆیان به‌ڵام هێشتا هیچ زانیاریێکی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌م کابرایه‌ی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت دوو قوربانی ئه‌م هێرشه هاووڵاتی فێنلاندین و له نێوان 8 برینداری هێرشه‌که‌ش دوو که‌سیان سوئدی و یه‌کیان ئیتالین. پۆلیس دوای ئه‌م هێرشه تیروریستیه، شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵیکوتایه سه‌ر خانوێک و چه‌ند که‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
له فێنلاند پێشتر هێرشی تیروریستی ڕووی نه‌داوه و ئه‌م هێرشه نیگه‌رانیێکی زۆری درووست کردوه.