پێاوێک هه‌ینی له شاری تورکوو له رۆژئاوای فینلاند هێرشی کردۆته سه‌ر خه‌ڵک پێش ئه‌وه‌ی پولیس ده‌سترێژ له هێرشبه‌ره‌که بکات و ده‌ستبه‌سه‌ری بکات، وه‌ک پولیس گوتی. ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دوای گومانلێکراوی زیاتردا ده‌گه‌ڕێن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتدپرێس ده‌زگاری ڕاگه‌یاندنی YLE ده‌ڵێت چه‌ندین که‌س له گۆڕه‌پانی پووتۆری له ناوه‌ند تورکوو که‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی. له سه‌ر تویتر پولیس به جیدی داوای له خه‌ڵک کرد که له چوون بۆ ئه‌و به‌شه‌ی شار خۆ بپارێزن.
هه‌روه‌ها ده‌گۆترێت شه‌ش که‌س، پیاوێک و پێنچ ژن، برینداران که به چه‌قو هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر.
سه‌رۆک وه‌زیر جوها سیپیلا گوتی حکومه‌ته‌که‌ی له نزیکه‌وه چاودێری به سه‌ر کرداری پولیس دا ده‌کات و دره‌نگانی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی پێک دێنن.