Accessibility links

ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئوکتوبر لە موگادیشۆ گەیشتە ٥١٢ کەس


کوژراوانی هێرشی مانگی ئوکتوبر لە موگادیشۆ
کوژراوانی هێرشی مانگی ئوکتوبر لە موگادیشۆ

حکومەتی سومالیا تاوانی هێرشی ١٤ی ئوکتوبری خستە سەر گروپی توندڕەوی ئەل شەباب

دواین ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی لۆری یەک لە پیتەختی سومالیا گەیشتۆتە ٥١٢ کەس، بە گوێرەی ئەو کومیتەیەی کە لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەو هێرشە کردووە.

ڕاپۆرتی کومیتەی دیاریکراوە، کە ئاسۆشێتێدپریس کۆپێکی وەدەست هێناوە، دەلێت ٣١٢ کەس لە تەقینەوەی موگادیشوودا کوژراو و ٦٢ کەسیش بێ سەر و شوێنن.

تەنیا چەند هێرش لە وەتا هێرشەکانی ١١ی سێپتامبری ٢٠١١ ئەوەندە کەسەی کوشتوە، وەک بەشی زانیاری تێرۆرزمی جیهانی لە زانکۆی مێریلەند دەڵێت.

حکومەتی سومالیا تاوانی خستە سەر گروپی توندڕەوی ئەل شەباب بۆ هێرشی ١٤ی ئوکتوبر، کە لە نێو شەقامێکی پڕ لە خەڵك دا ڕوویدا

هێزەکانی ئاسایش گوتیان قورسایی بۆمبەکە لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆگڕەم بوو، لە دەمێکدا توانایی ئەو گرووپە توندڕەو بۆ ساز کردنی بۆمب هەروا زیاتر دەبێت.

هێرشەکە سومالیای حەپەساند، کە هەندێک کەس وەک ڕووداوی ١١ی سێپتامبری ناو دەنێن. سەدان بریندار نەخۆشخانەکانی موگادیشۆیان پڕ کرد، شوێنێک گەلێک کەس بە پەلە چوون بۆ ئەوەی خوێن بدەن.

دوای ئەم تەقینەوەیە هەزاران سومالی بۆ مەحکوم کردنی گرووپی ئەل شەباب خۆپێشاندانیان لە پێتەخت وەڕێخست، لە دەمێکدا سەرۆکی وڵات، محەمەد عەبدوڵا محەمەد هێرشێکی نوێێ لەشکری ڕاگەیاند و بۆ یارمەتی دان داوای لە دراوسێیەکانی هەریمی کرد.

ئەل شەباب، کە چەند ساڵ پێش لە پێتەخت پاشەکشەی پێکرابوو، بەڵام ئێستا کۆنتڕۆڵی بەشەکانی گەورەی گوندەکانی باشوور و ناوەندی سومالیا دەکات. ئەو گرووپە گەلێک جاران لە ناوچەکانی موگادیشۆ هێرش بۆ کەسانی ناسراو دەبات. کاربەدەستانی زانیاری نەهێنی سومالی گوتوویانە ئامانجی هێڕشی لوری گەورەی بۆمبکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی شار بوو، کە چەندین وڵات باڵیۆزخانەیان لە ئەو شوێنە هەیە، بەڵام بە جێگای ئەوە بۆمبەکە لە شەقامی پڕ لە جەماوە تەقێنراوە دوای ئەوە سەربازان دەسترێژیان لە لورێکە کرد.

XS
SM
MD
LG