Accessibility links

شەڕەوانان بۆ بەنداوێکی نزیک شاری ڕەقە پێشڕەوی دەکەن


فەرماندەکانی هێزەکانی دێمۆکڕاتی سوریا

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس لە بەیرووت شەڕەوانانی بە پێشەنگی کوردەکان لە بەنداوێکی ستراتژیک نزیک دەبنەوە کە داعش لە باکووری سوریادا کۆنتڕۆڵی دەکات چەند ڕۆژ دوای شەڕ کە فەرماندەیەکی باڵای لەشکری داعش کورژاو، وەک وتەبێژی هێزەکانی بە پشتیوانی ئەمەریکا و ئەوانی تر رۆژی سێ شەمە ئەم لێدوانەیان دا.

تەلال سیلو لە هێزەکانی دێمۆکڕاتی سوریا گوتی، بە پشتیوانی هێزەکانی تایبەتی ئەمەریکا، فەڕانسە و بەریتانیا، لە ئەم ڕۆژانەی دوایی دا لە زیاتر لە دە گوند و مووچە پاشەکشەیان بە داعش کردووە و ئێستا ٥ کیلومێتر لە بەنداوی فوڕات دوورن.

هێزەکانی دێمۆکڕاتی سوریا، کە هاوبەندێکی شەڕەوانانی کورد و عەڕەبە، لە وەتا سەرەتای مانگی نوامبرەوە لە هەریمی ڕەقە دا هێرشی دەست پێکردووە، و بە یارمەتی هێرشەکانی ئاسمانی بە پێشەنگی ئەمەریکا پێشڕەوی دەکات. مەبەستی کردارەکە دەورەدان و لە کۆتایی دا گرتنەوەی شاری ڕەقەیە، کە گرووپی توندڕەوی داعش بە ناوەندی خەلافەتی خۆی دەزانێت.

ئەو شارە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەسن کە زۆریەیان عەڕەبی سونین نیشتەجێن و بە پێی مەزەندە ٥،٠٠٠ چەکداری داعش لە ئەو شارەن.

وتەبێژ سیلۆ گوتی، "ئەو کردارەی ئێستا دووهەمین قۆناخی رۆژئاوای ڕەقەیە"، و گوتیشی کە یەکەم قوناخ باکووری ئەو شارە بوو و "قۆناخی زیاتریش دوایی دێت بۆ ئەوەی شارەکە جیا بکرێتەوە و پاشان دەست بە ئازادکردنی بکەین."

گرتنی ئەو بەنداوە، کە کۆنتڕۆڵی ئاوی بەشەکانی سوریا و عێڕاق دەکات، زەبرێکی قورس لە داعش دەبێت، کە زیاتر لە دووساڵە دەسەڵاتی بە سەر ئەو بەنداوە دا هەیە.پشتی ئەو بەنداوە دەریاچەی ئەسەدە، کە گەورەترین بەنداوی سوریایە.

هەر دووک لا ئیدعا دەکەن کە ژمارەیەکی زۆریان لە یەکتر کوشتوون. ئاژانسی هەواڵەکانی ئەعماق سەر بە داعش دووشەمە ڕاپۆرتی کرد کە ٢٤ شەڕەوانی هێزەکانی دیمۆکڕاتی سوریا لە ناوچەکەدا کوژران، لە دەمێکدا سیلو گوتی هێزەکانی ئەوان دەیان توندڕەویان لە ئەو ڕۆژەدا کوشتبوو.

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا گوتی چارەنووسی فەرماندەیەکی باڵای داعش ناسراو بە ئەبوو جەنداڵ ئەل-کوەیتی هێشتا نەزانراوە دوای ئەوەی ئەو لە لایەن فڕۆکەی هاوپەیمانان کەوتە بەر ئامانج. پشتیوانانی داعش لە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی پشت ڕاستی کوشتنی ناوبراو دەکەن.

هێزەکانی دیمۆکڕاتی سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لە چەندین لایەنی عەڕەب، کورد، تورکمان و مەسیحی پێک دێن کە چەندین ناوچەی سوریایان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە داعش ئەستاندۆتەوە. گەورەترین و بە هێزترین گرووپی نێو ئەو هاوبەندییە شەڕەڤانانی کورد ناسراو بە هێزی یەکینەکانی پاراستی گەل، ی پ گ، و یەکیەتی پاراستنی ژنان، یان یە پ ژ،ەن.

هێزەکانی دێمۆکڕاتی سوریا هەرە هێزی کاریگەری سەرزەوین کە لە سوریا دا شەڕی چەکدارانی داعش دەکەن.

XS
SM
MD
LG