Accessibility links

لە هێرشێک بۆ سەر ئاشتی پارێزەرانی یو.ئێن لە کۆنگۆ ١٥ دەکوژرین و ٥٠ بریندارن


تەرمی ئاشتی پارێزەرانی یو. ئێن خەڵکی بەنگلادێش، یەکی مارسی ٢٠١٥ی زاینی
تەرمی ئاشتی پارێزەرانی یو. ئێن خەڵکی بەنگلادێش، یەکی مارسی ٢٠١٥ی زاینی

سکرتێری گشتی یو.ئێن ئانتۆنیۆ گوتێرێس " بێزاری و دڵگرانی" خۆی بەرامبەر بە ئەو هێرشە دەربڕی کە وەک تاوانێکی جەنگی ناوبرد.

بە گۆێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس، لە هەرە هێرشێکی خوێناوی بۆ ئاشتی پارێزەرانی یو ئێن لە ماوەی نزیک بە ٢٥ ساڵدا، سەرهەڵداوان لە خۆرهەڵاتی کۆنگۆ ١٥ ئاشتی پارێزیان کوشت و زیاتر لە ٥٠ی دیکەشیان لە هێرشێک بۆ سەر بنکەکەیان لە ماوەی شەودا لێ بریندارکردن کە ئەم شەڕە چەندین کاتژمێری خایاند.

سکرتێری گشتی یو.ئێن ئانتۆنیۆ گوتێرێس " بێزاری و دڵگرانی" خۆی بەرامبەر بە ئەو هێرشە دەربڕی کە وەک تاوانێکی جەنگی ناوبرد، و بە جیدی داوا لە کاربەدەستانی کۆنگۆ دەکات کە دەست بە لێکۆڵیەوە بکەن. نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارەکانی پەیوەندیدار بە ئافریکا گوتی بە ئەم ڕووداوە "حەپەسان".

گوتەبێژی ئاشتی پارێزەرانی یو. ئێن نیک بیرن بەک، گوتی ئەوە هەرە هێرشی مەرگهێنەرانە بۆ سەر ئاشتی پارێزەران لە وەتا مانگی ٦ی ١٩٩٣یە، کاتێک لە مۆگادیشۆی پێتەختی سومالیا ٢٢ سەربازی پاکستانی کوژران.

ئەو ئاشتی پارێزەرانەی ڕۆژی پێنچ شەمە کوژران خەڵکی تانزانیا بوون. سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە جان ماگوفولی بێزاری خۆی دەربڕی و داوای چاکبوونەوەی برینداران دەکات کە سێ کەسیان لە دۆخێکی خراپ دان. لە ئەو هێرشەی ئێوارەی پێنچ شەمە دا لانی کەم پێنج سەربازی کۆنگۆش کوژران کە تاوانەکەی خراوەتە سەر گرووپەکانی سەرهەڵداوی هەریمەکە.

سێ ئاشتی پارێز بێ سەرو شوێنن وەک یو.ئێن دەڵێت. زیاتر لە ٢٠ کەسیان بۆ چارەسەری پزشکی ڕاگوێزراون.

بیرن بەک، گوتەبێژی ئاشتی پارێزەرانی یو.ئێن گوتی، "ئەو هێرشە لە لایەن گرووپێکی بە باشی تەیاربووی چەکدار پلانی لە پێشدا بۆ دارێژرابوو."

بنکەی ئاشتی پارێزەران لە ٤٥ کیلومێتری شاری بێنی هەڵکەوتوە، کە بەردەوام لە لایەن هێزەکانی هاوبەندی دێمۆکڕاتیک، واتا گرووپێکی سەرهەڵداو، هێرشیان دەکرێتە سەر. گومان دەکرێت ئەو گرووپە لە پشتی هێرشی پێنج شەمە بوبێت.

کرداری یو.ئێن لە کونگۆ هەرە گەورەترین و پڕخەرجترین کرداری لە جیهان دایە. هەروەها ئەو بنکەیە بۆتە ئامانجێک کە بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ هەوڵ دەدات یارمەتی کردنی بۆ کەم بکاتەوە. ئەو بنکەیە بودجەیەکی یەک ملیارد و ١٤ ملیۆن دولاری هەیە و خاوەنی زیاتر لە ١٦،٥٠٠ سەربازە. بە گوێرەی زانیاری یو،ئێن لە وەتا دەست بەکاربوونی لە ساڵی ١٩٩٩، نزیکەی ٣٠٠ ئاشتی پارێزەری یو.ئێن لە ئەو وڵاتە کوژراون.

XS
SM
MD
LG