Accessibility links

دیبلۆماتکارێکی کۆریای باکوور لەگەڵ بەرپرسی کاروباری سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆدەبێتەوە


دەزگای هەواڵی فەڕمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور پاک میۆنگ گۆک لەگەڵ بەرپرسی کاروباری سیاسیی نەتەوە یەکگرتووەکان جێفری فێڵتماندا لە پیۆنگیانگ کۆبوونەتەوە.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە بەرپرسەکان باسیان لە هاریکاری دووقۆڵی و بابەتەکانی دیکە کردووە سەبارەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان.

فێڵتمان، بەرپرسێکی باڵای پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە و بە باڵاترین بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت کە لەساڵی 2012 ەوە تا ئێستا سەردانی کۆریای باکوور بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG