Accessibility links

جێگری بەڕێوبەری ئێف بی ئای دەستی لەکارکێشایەوە


ئاندریۆ مککابی

بەرپرسێکی ئێف بی ئای وتی ئاندریو مککابیی دووەم کەسی ناو ئێف بی ئای کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە ئاشکرا ڕەخنەی لێدەگرت، چەند مانگێک پێش خانەنشین بوونەکەی دەستی لە کارەکەی کێشایەوە وەک جێگری بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای.

مککابی بەنیاز بوو لە مانگی سێدا خۆی خانەنشین بکات. بەڵام بەرپرسەکە وتی مککابی زووتر وازی هێنا، لە دووشەممەوە، چیتر ناگەڕێتەوە بۆ دەزگاکە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

مککابی بۆ ماوەیەکی کورت وەکو بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای خزمەتی کرد، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای جەیمس کۆمی لە کارەکەی دوورخستەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیەوە لەسەر دەست وەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا.

کریستۆفەر ڕەی، یاریدەدەری پێشووی دادوەری گشتی، لە مانگی هەشتدا بووە بەڕێوبەری نوێی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای.

هەفتەی ڕابردوو ماڵپەڕێکی هەواڵ بڵاویکردەوە کە وەزیری دادی ئەمەریکا جێف سێشنس فشاری خستۆتە سەر ڕەی تاوەکوو مککابی لە کارەکەی دووربخاتەوە بەڵام ڕەی وتوویەتی دەست لە کار دەکشێنمەوە ئەگەر بێتوو ڕەی دەربکرێت.

دواتر سەرۆک ترامپ ڕەتی کردەوە ڕەی هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی کردبێت و وتی " ئەو کارێکی زۆر باش دەکات."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا VOA

XS
SM
MD
LG