Accessibility links

ڕابەری پارتی برێکست لە هەڵبژاردنەکانی بەڕیتانیادا بەشداری ناکات


ڕابەری پارتی ( جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ) برێکست نایجڵ فاراج وتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی بەڕیتانیادا ناکات و پێی باشترە داوا بکرێت ئەو ڕێكەوتنە ڕەت بکرێتەوە کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە جیابوونەوەکە پێی گەیشتوون.

فاراج لە چاوپێکەوتنێکیدا لە یەکێک لە بەرنامەکانی ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانیادا وتی " زۆر بیرم لەمە کردۆتەوە، چۆن بتوانم بە باشترین شێوە خزمەتی بابەتی جیابوونەوەی بەڕیتانیا بکەم لە یەکێتی ئەوروپا؟"

وتی " ئایا کورسییەک لە پەرلەمان بۆ خۆم پەیدا بکەم یاخود باشتر خزمەتی بابەتەکە بکەم و هەموو بەڕیتانیا بگەڕێم پشتیوانی لە 600 کاندید بکەم، بڕیارمدا بژاردەی دووەم هەڵبژێرم."

لەم ساڵدا نایجڵ فاراج کە دژ بە یەکێتی ئەوروپایە پارتی برێکستی دامەزراند و لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئەوروپا لە مانگی پێنجدا زۆرینەی دەنگەکانی بەڕیتانیای بەدەست هێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG