Accessibility links

فەیسبووک هەوڵی ڕاکێشانی گەنجەکان بۆلای خۆی دەدات


فەیسبووک زیاتر وەکو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بۆ دایکان و باوکان و داپیرە و باپیرەکان ناسراوە و گەنجانیش زیاتر ئەپەکانی وەکو ئینستگرام و تیکتاک بەکاردەهێنن.

بەڵام کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک پلانی هەیە ئەوە بگۆڕێت.

تام ئەلیسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک لە MTA دەڵێت "هەروەک چۆن فەیسبووک سەرەتا سەرنجی لەسەر یارمەتیدانی بەکارهێنەران بوو بۆ ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان هەبێت، لە داهاتووش گرنگی بە یارمەتیدانی خەڵک دەدات بۆ فراوانکردنی تۆڕەکانیان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستی گەنجەکان بگونجێت.

ئەلیسۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس گوتی "ئێمە ئەوە دەبینین کە پێگەیشتووە گەنجەکان کاتێک ژیانیان دەگۆڕن و دەچیتە شارێکی نوێ ڕوو لە فەیسبووک دەکەن، بۆ نموونە بازاڕی فەیسبوک بەکاردەهێنین بۆ کرین ئەساس و کەلوپەڵی ناو ماڵ. یان کاتێک دەبنە دایک یان باوک، هەوڵ دەدەن لە رێگەی فەیسبوکەوە ۆەیوەندی لەگەڵ دایک و باوکەکانی دیکە بکەن.

فەیسبووک دوو تابی نوێی ئاشکرا کردووە کە بە لۆکاڵ و ئیکسپلۆر ناسراون، لە ئێستادا ئەو دوو تابە لە چەند شار و بازاڕێکی دیاریکراو تاقی دەکرێنەوە، تابەکان بابەتەکان لە سەرانسەری سەکۆکەوە کۆدەکەنەوە.


تابی لۆکاڵ بۆنەکانی نزیک لە بەکارهێنەرەکەوە پیشان دەدەن، گروپەکانی کۆمەڵگەکان و شتومەکی ناوخۆیی بۆ فرۆشتن پیشان دەدەن، تابی ئیکسپلۆریش پێشنیاری بابەت دەکات بەپێی گرنگی پێدانەکانی بەکارهێنەران.

سەنگ خستنەسەر پێگەیشتووە گەنجەکان گرنگ دەبێت لە هێنانی بەکارهێنەری نوێ بۆ فەیسبووک، لە کاتێکدا کە فەیسبووک ڕووبەڕووی چەندین ڕکابەر بووەتەوە. تیکتاک لە ئەمەریکا 150 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە نێو نەوەی نوێدا زۆر بە ناوبانگە، ئەمەش وایکرد مێتا لە ساڵی 2021 دا ڕیڵز بخاتە فەیسبووکەوە.

پێگەیشتووە گەنجەکان ڕۆژانە لە سەدا 60 ی کاتەکانییان بە سەیرکردنی ڤیدیۆکان بەسەر دەبەن و زیاتر لە نیوەی ئەو کاتە لە سەیرکردنی ڕیڵزەکاندا بەسەر دەبەن. کۆمپانیاکە وتی لە هەفتەکانی داهاتوودا تابێکی نوێکراوەی ڤیدیۆ دەخەنە فەیسبووکەوە کە ڤیدیۆی کورت و ڕاستەوخۆ و ڤیدیۆی درێژتریش لە یەک شوێندا پیشان دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG