Accessibility links

تەقینەوەیەک لەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگر لە نزیک بەندەری جەددەی سعودیە ڕوویدا


تەقینەوەیەک لەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگر لە نزیک بەندەری جەددەی سعودیە ڕوویدا، ئەمەش لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر ژێرخانی کەرتی نەوتی سعودیە.

لەکاتێکدا حوثییەکانی یەمەن هێرشەکانیان دژی سعودیە زیادکردووە، هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی ڕانەگەیاندووە.

کۆمپانیای " حافینا " کە بنکەکەی لە سەنگاپوورە لە بەیاننامەیەکدا وتی " کەشتی بی دەبلیو ڕاین " کە ئاڵای سەنگاپووری بەسەرەوەیە " لە سەرچاوەیەکی دەرەکیەوە لەکاتێکدا کە بارەکەی داگرتووە ڕووبەڕووی لێدان بۆتەوە و بەهۆیەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوە و ئاگرکەوتۆتەوە."

وتیشی " ستافی کەشتیەکە بە یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەندەرەکە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە." ئاماژەشی بەوەدا هیچ کام لە کارمەندانی ستافی کەشتیەکە زیانیان بەرنەکەوتووە.

کۆمپانیای خاوەنی کەشتیەکە وتیشی " لاشەی کەشتیەکە زیانی بەرکەوتووە، ئەگەری هەیە بڕێک لە نەوتەکە دزەی کردبێتە ئاوەکەوە، بەڵام هیشتا دڵنیا نەبووینەتەوە لەوە."

لە مانگی یانزەدا تەقینەوەیەکی بەهێز لەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری یۆنانی لە بەندەری شەقیقی سعودیە ڕوویدا، لەلای خۆیەوە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی حوثییەکانی یەمەن بە " کردەوەیەکی تیرۆریستی " ناودێریکرد و وتی حوثییەکان ئەنجامیانداوە.

دوو ڕۆژ پێش تەقینەوەکەی کەشتیە یۆنانیەکە، حوثییەکان بە موشەک وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە پیتڕۆڵیەکانی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆیان لە باکووری شاری جەددە کردە ئامانج.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG