Accessibility links

سەرچاوەیەک لە پۆلیسەوە: کوژرانی کەسێک بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەغداد


سەرچاوەیەکی پۆلیسی عێراق وتی ئوتومبێلێک لە گەڕەکێکی شاری سەدر لە بەغداد تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تەقینەوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی بووە و هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تەقینەوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

بەرپرسان ڕوونکردنەوەیان نەدا سەبارەت بەو دوو بەیاننامە جیاوازە.

جێی ئاماژەیە شاری سەدر موڵگەی کەسایەتی ئاینی موقتەدا سەدرە کە حیزبە سیاسییەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەروەها پەرلەمانی عێراق لە ماوەی ڕابروودا ڕایگەیاند دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە دەبێت بە دەست جیابکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG