Accessibility links

تەقینەوەی کۆگایەکی چەک لە باشووری بەغداد


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆگایەکی چەکی سەر بە هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی عێراق لە باشووری بەغداد تەقیوەتەوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خراپ هەڵگرتن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا وتی " کاتژمێر 6:40 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچەی سەیدییەی نزیک ڕێگای خێرای حلە - بەغداد بەدیاریکراوی لە بنکەی سەقەڕ ڕوویداوە."

سەرچاوەکانی ئاسایش وتیان کۆگاکە کە بەشێکە لەو بنکە سەربازییەی کە هەریەک لە پۆلیسی عێراق و گروپە چەکدارەکان بەکاریدەهێنن هەمان ئەو کۆگایەیە کە ساڵی ڕابردوو لە مانگی هەشتدا تەقییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG