Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سان پیتەرسبێرگی ڕوسیا 10 کەس برینداربوون


بەرپرسانی ڕوسیا ڕایانگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە مارکێتێک لە سان پیتەرسبێرگی ڕوسیا 10 کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان سوتلانا پێترینکۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەیەک لە بازاڕێکدا ڕوویداوە و نەزانراوە تەقینەوەکە لە چی شتێک دروست کراوە."

وتیشی تەقینەوەکە بەهۆی " ئامێرێکی تەقینەوەوە بووە کە دروستکراوە و هێندەی هێزی 200 گرام تی ئێن تی هەبووە و پڕکراوە لە پارچەی کوشندە."

لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن دۆسییەیەکی تاوانیان کردۆتەوە و و ئەگەری هەوڵی ئەنجامدانی کوشتاریان داناوە.

بەرپرسانی تەندروستی وتیان هیچ کام لەو 10 کەسە بریندارەکانیان سەخت نەبووە.

پاڵنەری هێرشەکە هێشتا نەزانراوە.

سەرچاوە/VOA

XS
SM
MD
LG