سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی کۆمه‌ڵێک کورد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، ئارێز داراپوور ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر له ڕێکخراوی چاک ده‌ڵیت که له هه‌موو ئه‌وشه‌ڕانه‌ی که له عێراق و سوریا دا ڕوویان داوه ڕاپۆرت نه‌بوو که پاسداری کۆماری ئیسلامی به ده‌ستی داعش کوژرابێت. هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی به‌ڵگه‌ی نیه که شه‌ڕی دژی داعشی کردبێت چونکه خۆی داعشه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز داراپوور له بوونی په‌یوه‌ندی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی توندڕو ده‌ڵیت، به پێی ڕاپۆرت کۆماری ئیسلامی له شارێکی ئێران ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی تالیبانی مه‌شق پێداوه که شاره‌زایی چه‌که‌کانی نوێن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کاته‌وه که ڕێکخراوی ئه‌وان "چاک" هه‌ر وه‌ک ڕابردوو له سه‌ر له قاودانی کۆماری ئیسلامی و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت به تایبه‌تی ئه‌و تێرۆرانه‌ی چ له نێوخۆی ئیران و چ له کوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه کراون، بیروڕای گشتی ده‌ره‌وه‌ی زیاتر لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.