دادگای کۆریای باشوور سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور پاک جۆن های تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و فەرمانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 24 ساڵ دەرکرد.
دادگاکە وتی پاک لەگەڵ چوی سونی هاوڕێیدا پێکەوە کاریان کردووە بۆ بەەستهێنانی بڕە پارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو سامسۆنگ.
پاکی تەمەن 66 ساڵ ڕەتی دەکاتەوە هیچ پێشێلکارییەکانی کردبێت و لەبەردەم دادگادا دەرنەکەوت.
پارێزەرانی دادگا داوا دەکەن پاک 30 ساڵ زیندانی بکرێت و 118.5 ملیۆن وون غەرامە بکرێت کە دەکاتە 112 ملیۆن دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتبار کرا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز