Accessibility links

لە هەڵمەتێکی پۆلیسی ئەوروپا و پۆلیسی نێودەوڵەتی دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 62 کەس دەستگیر دەکرێن


بارەگای یۆرۆپۆل، هاگ، هۆڵەندا
بارەگای یۆرۆپۆل، هاگ، هۆڵەندا

پۆلیسی ئەوروپا ' یۆرۆپۆل ' و پۆلیسی نێودەوڵەتی ' ئینتەرپۆل ' کە هەماهەنگی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانیان کردبوو، ڕایانگەیاند هێزەکانی پۆلیسی پێنج وڵات تۆڕێکی تاوانکاری نێو کیشوەرییەکانییان پەکخستووە کە بە قاچاخ کۆچبەرانییان لە کوباوە گەیاندووەتە یەکێتی ئەوروپا، لە ئەنجامی هەڵمەتەکەدا 62 کەس دەستگیرکراون.

یۆرپۆل لە بەیاننامەیەکدا وتی تۆڕە تاوانکارییەکە سەنگی خستووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە کوباییانەی کە لە دۆخێکی خراپ و لاوازدا بوون، بە 9000 یۆرۆ گەشتی بۆ ئەوروپا بۆ ڕێکخستوون و بەڵگەنامەی ساختەی بۆ دابین کردوون.

تۆڕە تاوانکارییەکە بە سەرکەوتوویی توانیویەتی نزیکەی 5000 هاووڵاتی کوبایی بگەیەنێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە.

جگە لە دەستگیرکردنەکان، پۆلیس دەستی بەسەر 18 موڵک و 33 ئوتومبێل و 144 هەژماری بانکیدا گرتووە، هاوکات دەستییان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر پارەدا بە دراوی جۆراوجۆر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG