به گوێره‌ی ئاژانسی فڕانس پرێس یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا دووشه‌مه هوشداری دا که هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر له‌شکری کورد له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا زیان به مه‌ده‌نێکان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی "ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک ئاواره بن."
تورکیا له ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی دا هێزی له‌شکری بۆ سه‌ر سنوور ناردووه و سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان هوشداری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن بۆ سه‌ر له‌شکری کورده‌کان ده‌دات که ده‌کرێت له هه‌ر شه‌وێک دا ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هوشداری بده‌ن.
گوته‌بێژی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا ماجا کۆجیانچێچ له برووکسل به په‌یامنێرانی گوت، " دوژمنایه‌تی سه‌ر له نوێی چه‌کدارانه له باکوری خۆرهه‌ڵات نه‌ک ته‌نیا ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی زیاتر ده‌کات و وا ده‌کات خه‌ڵکێکی زۆر ئاواره بن، به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کانی سیاسی ئێستاش به توندی لاواز ده‌کات."
ئه‌و گوته‌بێژه جه‌ختی کرد که له ده‌مێکدا یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا نیگه‌رانی ئاسایش به ڕه‌وا ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و یه‌کیه‌تییه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتی که هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سه‌قامگیر بۆ شه‌ری سوریا له ڕێگای له‌شکرییه‌وه نابێت، به‌ڵکوو پێویسته له ڕێگای گواستنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی سیاسی بێت. هه‌روه‌هابه جیدی داوای کرد ڕێگای یارمه‌تی دانی مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌کیپایه‌دار و پارێزراو و به بێ به‌ربه‌ست بدرێت.
سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به کرداری تورکیا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵیت کاتێک تورکیا پێشڕه‌وی بکات ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا له که‌نار ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌ش به ته‌نیا هێشتنه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له، ئه‌و هێزه‌ی که هاوپه‌یمانێکی گرنگی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ر بۆ سه‌ر داعش بووه.