Accessibility links

زیاتر له‌ 500 کۆچبه‌ر له‌ دوڕگه‌یه‌کی یونان گوازرانه‌وه‌


به‌ڵه‌مێک وه‌ک پێشتر بڕیار درابوو له‌ ده‌مێکدا هه‌ڵگری ده‌وری 570 کۆچبه‌ر بوو که‌ له‌ که‌مپی کۆچبه‌ری مۆریا ده‌ژیان یه‌کشه‌مه‌ دۆڕگه‌ی لێسباسی یونانی جێ هێشت.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌شێک له‌ پلانێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ که‌مپی پڕ له‌ کۆچبه‌رانه‌ شوێنێک 13،000 که‌س تێیدا ده‌ژین له‌ ده‌مێکدا ئه‌و شوێنه‌ بۆ 3،000 که‌س دیاریکراوه‌. کۆچبه‌ران، که‌ زۆربه‌یان ئه‌فغانین،پێشتر خۆپێشاندانیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی که‌مپه‌که‌ کردوه‌ که‌ جاری وایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی توند و تیژانه‌ بووه‌. ئه‌وان داوایان کردووه‌ له‌ مۆریا ڕایانگوێزن و وه‌ڵامێکی خێرا به‌ داوای په‌ناخوازییان بده‌نه‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و 570 که‌س له‌ نێو بنه‌ماڵه‌کانی بێ ده‌ره‌تان، ژنانی بێ سه‌رپه‌رست له‌ گه‌ڵ منداڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها که‌سانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵه‌ی بێ سه‌رپه‌رست بوون.

به‌له‌مه‌که‌ به‌یانی دووشه‌مه‌ ده‌گاته‌ به‌نده‌ری پیراوس. کۆچبه‌ران بۆ که‌مپێک له‌ نزیک شاری باکووری تێسالۆنیکی ده‌گوازرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی یونان ده‌ڵێن منداڵێکی سوریایی له‌ که‌ناری باشووری یونان خنکاوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ له‌ دایک و باوکی دوورکه‌وته‌وه‌ و له‌ که‌مپه‌که‌ چۆته‌ ده‌ر.

XS
SM
MD
LG