هێزه‌کانی پاسه‌وانی که‌ناری ڕۆمانیا و بولگاریا پێشی 217 کۆچبه‌ریان له ده‌ریای ڕه‌ش دا گرتوه ئه‌وانه‌ی گومانیان لێده‌کرێت له هه‌وڵدان به نایاسایی بچنه نێو ڕۆمانیا.
پولیسی سنووری ڕۆمانیا شه‌مه گوتی ئه‌وان شوینی گه‌مێکی گه‌شتیاریان دۆزیوه‌ته که هه‌ڵگری 97 کۆچبه‌ری ئێرانی و عێڕاقین له دره‌نگانی هه‌ینی له نزیک ئاوه‌کانی ڕۆمانیا بوون. که‌شتییه‌که، که هه‌ڵگری 40 پیاو، 21 ژن و 36 منداڵن، بۆ به‌نده‌ری مانگالیا گوێزراونه‌وه.
له ڕووداوێکی تر، هه‌وڵێکی هاوبه‌شی ڕۆمانیا – بوڵگاریا پێشی که‌شتییه‌کی ماسیگر گرت که دره‌نگانی هه‌ینی له ده‌ریای ڕه‌ش له نزیک باکووری بولگاریا دا هه‌ڵگری 120 کۆچبه‌ر. که‌شییه‌که و مسافیره‌کانی ته‌سلیمی تورکیا کران.
ڕۆمانیا و بولگاریا ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ئه‌رووپان به‌ڵام به‌شێک له ئه‌و هه‌ریمه‌ی ئه‌وروپا نین که به بێ ڤیزا سه‌ردانی بۆ بکرێت. کۆچبه‌ران له تورکیا ڕا بۆ گه‌یشتن به ڕۆمانیا له ده‌ریای ڕه‌ش که‌ڵک وه‌رده‌گرن.