Accessibility links

پولیسی ڕۆمانیا 21 کۆچبه‌ری عێڕاقی له‌ سنووری هنگاریا ده‌گرێت


کۆچبه‌رانی هونگاریا - ئارشیو

پۆلیسی سنووری ڕۆمانیا 21 کۆچبه‌ری عێراقی له‌ باخێکی گه‌نمه‌شامیدا له‌نزیک سنووری هنگاریا (مه‌جارستان) ده‌ستگیر کردوون؛ وه‌ک ده‌ڵین هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌نه‌ ناوچه‌ی "شێنگن" که‌ سه‌ر به‌ یه‌کیه‌تی ئه‌رووپایه‌ و بۆ هاتوو و چۆ پیویستی به‌ ڤیزا نیه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت دوێنێ ئێواره‌ی هه‌ینی کاتێک ئه‌و گرووپه‌یان دۆزیه‌وه‌ که‌ له‌ نزیک گووندی بیڵوو له‌ خۆرئاوای ڕۆمانیا به‌ گێڵگه‌کاندا تێده‌په‌ڕین ، ڕایانده‌گرن و بردوویانن لێپرسینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر بکه‌ن.

گرووپه‌که‌ بریتیه‌ له‌ 12 پیاو، 3 ئافره‌ت و 6 منداڵ، بجووکترینیان ته‌مه‌نی 2 ساڵه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیس ده‌لێت هه‌ندێک له‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان پێشتر داوای په‌نابه‌ریان له‌ ڕۆمانیا کردبوو. ده‌شڵێت کۆچبه‌ران گوتویانه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بگه‌نه‌ ناوچه‌ی شێنگن.

هنگاریا ئه‌ندامی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، به‌ڵام ڕۆمانیا ئه‌ندام نیه‌.

XS
SM
MD
LG