بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ئەمەریکا دڵنیایی داوەتە ئەوروپا لەسەر ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێک بەبێ یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ڕوسیادا ناکرێت.
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ بەرلە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا لە فەڕەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەگەڵ ئەمەریکا هەماهەنگیەکی زۆر نزیکمان هەبووە."
بۆڕێڵ وتی " ئەمەریکا دڵنیای کردووینەتەوە لەسەر ئەوەی بەبێ هەماهەنگی نزیک لەگەڵ ئەوروپا و بەبێ بەشداریکردنی ئەوروپییەکان بڕیار لەسەر هیچ شتێک نادرێت و گفتوگۆ لەسەر هیچ شتێک ناکرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز