دوابه‌دوای وتووێژه‌کان له لشبۆنی پـرتوگال ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه مێژوویـیه نزیکه‌کانیان، به‌ڵێنیان دا به پته‌وکردنیان له بواره‌کانی بازرگانی و وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسایش وه‌ک تاوانی ڕێـکخراو و تیرۆرزمی ئنته‌رنێت. له نێوان مه‌سه‌له‌کانی تریشدا هه‌ردوو لایان قایل بوون بۆ دامه‌زارندنی ده‌سـته‌یه‌کی کار بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئاسیشی ئنته‌رنێت که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوه‌ی سـاڵێـکدا ڕاپـۆرت له‌سه‌ر پـێشـکه‌وتنه‌کانیان بده‌ن.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێرمه‌ن ڤان ڕه‌مپۆی گوتی هه‌ردوو لایان له نزیکه‌وه کارده‌که‌ن له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایانه، پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران و ڕیفراندۆمی داهاتووی سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشتۆن له مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ وتووێژکه‌ری باڵای ئێرانی‌دا کۆبـبێته‌وه.
هێرمه‌ن ڤان: " ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که هه‌نووکه ده‌زانین ده‌رفه‌تێـکی زۆر باشـمان هه‌یه بۆ به‌شـدارکردنی ئێران له وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ له ژێر سایه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی نوێنه‌ری باڵا ئاشتون له پـێـنجی دوازده‌دا. سه‌باره‌ت به سودانیش ئێمه پـێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی ڕیفراندۆمی داهاتوو به گوێره‌ی خواستی نیگه‌رانیـیه‌کانی دانیشـتوانه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یه‌کێتی ئه‌وروپاش له پـێناوی بنیاتکردنی متمانه‌یی له‌و ڕیفراندۆمه چاودێرانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کات."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌ندێـک له ناودارێتی زووتری له ئه‌وروپا له‌ده‌سـتداوه، به‌ڵام هێشـتا به‌ناوبانگیـیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م لایه‌ی ئۆقیانوسی ئه‌تلانتیک.
په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لایان له جارانی سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش گه‌رمترێـکه. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی دا ئه‌وروپـیـیه‌کان دڵنیا بکاته‌وه سه‌باره‌ت به گرنگی به‌رده‌وامیان بۆ واشنتن.
"سه‌رۆک ئۆباما گوتی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌کان و هاوکاره‌کانمان به‌ردی بناغه‌ی مامه‌ڵه‌کردنمانه له‌گه‌ڵ جیهان و هانده‌رێـکه بۆ هاوکاری جیهانیش."
وتووێژه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به دوای کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ هاتووه له لشبۆنی پـرتوگال که ڕێبه‌رانی ناتۆ به فه‌رمی قایل بوون له‌سه‌ر دانانی واده‌یه‌ک بۆ کۆتایی‌هێنان به ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان و پـشتیوانی نه‌خشه‌یه‌کی هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ده‌ی 21 هه‌مین کرد.