Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

هاوپەیمانەکان و ڕکابەرەکانی ئەمەریکا پشتیوانیان لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کرد، ئەوەش هەڵوێستی سەرۆکی فەڕەنسای بەهێزتر کرد دوای ئەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی وتبوو هیچ جێگرەوەیەک نیە بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران جگە لە ڕێکەوتنەکە.

ئێستا ماکرۆن هەوڵدەدات ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 واژۆ کرا ڕزگار بکات کە سەرۆک ترامپ بەڵێنیدا لێی بکشێتەوە ئەگەر هاتوو هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی چاکسازی لە ڕێکەوتنەکەدا نەکەن هەتاوەکوو ناوەڕاستی مانگی پێنج.

هەروەها دەزگای قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی لە کۆنگرەکانیدا لە جنێف چەند جارێک داوای لە لایەنەکانی ڕێکەوتنەکە، ئەمەریکا و چین و ڕوسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا کردووە کە ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن و بیپارێزن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG