Accessibility links

هێشتا هیچ ڕێکەوتنێک نیە سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


بەرپرسی باڵای کۆمسیارانی یەکێتی ئەوروپا میشێل بارنییە
بەرپرسی باڵای کۆمسیارانی یەکێتی ئەوروپا میشێل بارنییە

بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەدا تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک واژۆ نەکراوە سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەهۆی ناکۆکیەکانەوە سەبارەت بە سنووری ئێرلەندا.

بەرپرسی باڵای کۆمسیارانی یەکێتی ئەوروپا میشێڵ بارنییە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هێشتا لە سەدا سەد نەگەیشتووین بە هیچ ڕێکەوتنێک، ئەوەی ماوە چارەسەرکرنی بابەتی ئێرلەندایە."

یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت سنووری نێوان بەڕیتانیا و ئێرلەندای ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ئێرلەندای باکوور دوای کشانەوەی بەڕیتانیا هەر بە کراوەیی بمێنێتەوە، چونکە ئەوە گرنگە بۆ ئەو پەیماننامە ئاشتیەی کە لە ساڵی 1998 دا واژۆ کرا و کۆتایی بە توندوتیژییە هۆزییەکان هێنا لە ئێرلەندای باکوور.

بارنییە وتی یەکێتی ئەوروپا کار دەکات بۆ باشکردنی پێشنیارەکەی سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی کاتی بۆ هێشتنەوەی سنووری ئێرلەندا بە کراوەیی دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە، بەڵام دەبێت ئەوە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

لەندەن دەیەوێت ئەو ڕێوشوێنە کاتی بێت نەک هەمیشەیی لەکاتێکدا یەکێتی ئەوروپا بەرهەڵستی کۆتایی هێنان بە پەیماننامەکە دەکات. بارنییە وتی نابێت گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە کۆتایی بە پەیماننامە ئاشتیەکە بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG