Accessibility links

بارنیێر: ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تا دێت قورستر دەبێت


میشێل بارنیێر

کۆمسیاری باڵای یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە میشێل بارنیێر وتی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە کاتی خۆیدا لە 31 ی مانگی 10 تا دێت قورستر دەبێت و ئاماژەشی بەوەدا ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی دواخستنی کاتی جیابوونەوەکە دەکەن.

بەڵام وتیشی هێشتا لەم هەفتەیەدا دەکرێت بگەن بە ڕێکەوتنێک.

بارنیێر لە لۆکسۆمبۆرگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تەنانەت ئەگەر گەیشتن بە ڕێکەوتنێک قورس بێت ، قورستریش دەبێت، بەڵامهێشتا دەکرێت ببێت."

وەزیری فینلەندا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا تیتی توبراینن وتی یەکێتی ئەوروپا دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن و هەروەها ئامادە بێت بۆ دواخستنێکی دیکەی ڕێکەوتی جیابوونەوەکە.

بەڵام وتیشی " هەموو سیناریۆکان لەبەردەستدان، ڕابەرانی یەکێتیەکە تاوتوێی دواخستنی ڕێکەوتی جیابوونەوەکە دەکەن بۆ دوای 31 ی مانگی 10 ."

سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا جەیکۆب ڕیس وتی پشتیوانی تەواو هەیە لەنێو ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیادا بۆ پەسەندکردنی ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە.

وتیشی " ئێستا دەنگەکان بەسن بۆ ڕێکەوتنەکە، پێویستە لەسەر سیاسەتمەداران هەست بەوە بکەن کە دەبێت بەردەوام بین لەم بابەتە و جیاببینەوە."

ڕادیۆی ئاڕ تی ئی ئێرلەندی وتی ڕۆژی سێشەممە بەڕیتانیا پێشنیاری نوێ پێشکەش دەکات سەبارەت بە جیابوونەوەکە، وەکو هەوڵێک بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG