Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا: وتوێژەکانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەخێرایی ڕێکەوتنی لێناکەوێتەوە


بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا وتیان وتوێژەکان لەگەڵ بەڕیتانیادا سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنی جیابوونەوەکەدا هیچ پێشڕەوییەکی بەخۆیەوە نەبینیوە و چارەسەری خێراش دوورە، ئەمەش یەک هەفتە پێش ئەوەی نوێنەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیا دەنگ بدەن لەسەر پلانەکەی مەی بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دیبلۆماتکاران وتیان وتوێژەکانی بڕۆکسل ڕۆژی سێشەممە هیچ ڕێکەوتنێکی لێنەکەوتۆتەوە و تەنها سێ هەفتە ماوە بۆ بەرواری جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

مارگاریتس شیناسی وتەبێژی کۆمسیاری ئەوروپا میشێل بارنییە لە زاری بارنییەوە بڵاویکردەوە گفتوگۆکان لەگەڵ بەڕیتانیادا سێ کاتژمێری خایاندووە و سەرەڕای ئەوەی لە کەشێکی بونیادنەرانەدا بەڕێوەچووە بەڵام قورس بووە.

وتیشی " لەم قۆناغەدا نەگەیشتوون بە هیچ ڕێکەوتنێک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG