سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپا ژۆن کلود ئۆنکەر وتی پێی وانیە بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە.
ئەمڕۆ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی وەڵامدانەوەی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بۆ هەنگاونان بەرەو قۆناغی دواتر لە گفتوگۆکان، واچاوەڕوانیش دەکرێت ڕێکەون لەسەر ئەوەی هێشتا شتی زیاتر ماوە بکرێت پێش ئەوەی بچنە قۆناغی دواترەوە سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
یۆنکەر بە ڕۆژنامەنوسانی وت " هەندێک وردەکاریمان لایە بەڵام هەموو ئەو وردەکارییانەمان لا نیە کە پێویستمانە، ناشڵێم هیچ ڕێکەوتنێک نابێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز