Accessibility links

بی بی سی: تۆسک پێشنیاری دواخستنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەکات بۆ 12 مانگ


سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک

ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانیا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی ئەوروپاوە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک پێشنیاری درێژکردنەوەی بەرواری جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەکات لە یەکێتی ئەوروپا بۆ 12 مانگ.

بی بی سی ئاماژەی بەوەدا پلانەکە ڕێگە بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەدات پێش ئەو بەروارە ئەگەر هاتوو پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکە پەسەند بکات، بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندبوونی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەیە کە هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بەو بابەتە کۆدەبنەوە.

دوای ئەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا سێ جار پلانەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەیان ڕەت کردەوە سەبارەت بە جیابوونەوەکە، مەی داوای لە ڕابەری حیزبی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین کرد گفتوگۆ بکەن لە هەوڵێکدا بۆ هاتنە دەرەوە لەو قەیرانە.

مەی هەفتەی ڕابردوو وتی هەوڵدەدات جیابوونەوەکە جارێکی دیکە دوابخات کە بەروارە فەڕمییەکەی ئێستای 12ی مانگی چوارە.

دادوەری گشتی جێفری کۆکس بە ڕادیۆی بی بی سی وت ئەگەر وتوێژەکانی نێوان حیزبەکەی مەی و حیزبی کار شکست بهێنێت ئەوا دواخستنەکە ماوەیەکی زۆر دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG