Accessibility links

بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا: تورکیا هەنگاوی دوور لە یەکێتی ئەوروپا دەنێت


نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دانوستانەکانی بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا یۆهانس هان وتی تورکیا بەخێرایی دووردەکەوێتەوە لەوەی ببێتە ئەندام لە یەکێتییەکەدا، لەکاتێکدا بڕۆکسل تاوەکو ئێستا ڕەخنەیەکی زۆر توندی لە تورکیا گرتووە.

لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی نوێنەرایەتی ئەوروپادا هاتووە سەبارەت بە تورکیا و هەوڵەکانی بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت تورکیا ئێستا دووردەکەوێتەوە لە بەهاکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و فەرمانڕەوایی یاسا، هەروەها دیموکراسیەت لە ئەنقەرە بەرەو لاوازبوون دەچێت بەهۆی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتییەوە.

هان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکە وتی " تورکیا بەردوامە لە گرتنەبەری هەنگاوی فراوان بۆدوورکەوتنەوە لە یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەتی لە بوارەکانی سەروەری یاسا و مافە سەرەکییەکاندا."

وتیشی " ئەوروپا چەند جارێک داوای لە تورکیا کردووە چیتر بەو ئاڕاستە نەرێنیەدا هەنگاو نەنێت چونکە ئەوە داواکراوی سەرەکییە بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هەموو ئەو بابەتە ڕوونکراوەتەوە."

لە ئەنقەرە، وتەبێژی حکومەتی تورکیا وتی یەکێتیی ئەوروپا دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتەکەیدا ناکات.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG