Accessibility links

بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا: ڕێکەوتننامەی پەنابەران لەگەڵ تورکیادا بەباشی بەڕێوە دەچێت


یۆهانس هانی بەرپرسی کاروباری وڵاتانی دراوسێ لە یەکێتی ئەوروپا وتی ڕێکەوتنامەی پەنابەران لەگەڵ تورکیادا بەباشی بەڕێوە دەچێت بۆ ڕێگەگرتن لە زۆربوونی کۆچبەران و وتیشی سەرەڕای لێدوانەکانیش پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیش بەرەو باشتر دەڕۆن.

هان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی نەمسایی ئۆ ئاڕ ئێفدا ئەم لێدوانانەیدا دوای ئەوەی ئەڵمانیا باسی لە وەستاندنی یارمەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ تورکیا کە بەپێی ڕێکەوتنامەکەی پەنابەران بەڵێن درابوو ئەو یارمەتییانە بدرێن بە تورکیا.

لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دەگاتە سێ ملیار یۆرۆ، تورکیا بەڕێژەیەکی زۆر ژمارەی کۆچبەرانی کەم کردۆتەوە کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانەوە لەڕێی تورکیاوە دێن بۆ ئەوروپا.

هان وتی " هیچ نیگەرانییەکم نیە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی پەنابەران، بەباشی بەڕێوە دەچێت." وابڕیارە هان و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ و وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا عومەر جەلیک کۆببنەوە.

هان بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی " ڕۆژانە هاریکارییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە هەموو بابەتەکان سەرەڕای لێدوانەکان و هەندێک لە هەڵسوکەوتی تورکەکان."

شایەنی باسە ئەڵمانیا باشترین ئاڕاستە بوو کە کۆچبەران ڕوویان تێدەکرت و بە گەرمی بەخێرهاتنی ڕێکەوتنامەی پەنابەرانی کرد لەگەڵ تورکیادا بەڵام دواتر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرەدا تێکچوو بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە. لەمدواییانەش هەردوولا یەکتریان تۆمەتبار کرد بەوەی هەڵسوکەوتەکانیان جێی قبوڵکردن نیە.

هەروەها نەمسا داوای کرد گفتوگۆکان سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکێتی ئەوروپا بوەستێنرێت دوای ئەوەی تورکیا کەمپینێکی دەستپێکرد دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردوو.

تورکیا بەهۆی ئەو کەمپینەوە نزیکەی 50 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و لەچاوەڕوانی ئەوەدان دادگایی بکرێن لەنێویاندا هاوڵاتییەکی ئەڵمانی تێدایە کار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG